بە وێنە.. ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ دوای پێنج منداڵ هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستەکەی کرد

یاریگا

دوای تەواو بوونی پرێمەرلیگ، میدیاکانی ئینگلتەڕا بە هەواڵی هاوسەرگیری کردنی ئەستێرەی یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ سەرقاڵ بوون، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە ئەو هاوسەرگیرییە دوای لە دایک بوونی پێنج منداڵ ئەنجامدراوە، کە سێ لەو مندالانە هی یاریزانە ئەستێرەکەیە.

“له‌گه‌ڵ ئه‌م پیاوه‌ى خۆشم ده‌وێت، هاوسه‌رگیرییمان كرد” به‌م شێوه‌یه‌ “دانییلا سه‌معان” كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ له‌گه‌ڵ سیسك فابیرگاس، یاریزانى ئیسپانی یانه‌ى چێڵسی پێشووی بارسێلۆنا، له‌ په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستیدان، هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ى ڕاگه‌یاند.

دانیلا، له‌دایكبووى ساڵى 1975ى لوبنانه‌ و خاوه‌ن پێنج منداڵه‌، له‌یه‌كێك له‌ چێشتخانه‌ یابانییه‌كان له‌ له‌نده‌ن، فابریگاسى ناسی و ژماره‌ ته‌له‌فوونیان گۆڕیوه‌، دواى ساڵانێك له‌ خۆشه‌ویستى، دواجار ئه‌ڵقه‌ى هاوسه‌رگیرییان گۆڕیه‌وه‌.

ئافره‌ته‌ لوبنانییه‌كه‌ له‌ پیاوێكی سه‌رمایه‌دار كه‌ له‌ له‌نده‌ن كارى كڕین و فرۆشتنى خانوبه‌ره‌ ده‌كات، دوو منداڵى هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ ساڵى 2010 لێی جیابووه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ یاریزانه‌ ئیسپانییه‌كه‌ ده‌ستى به‌خۆشه‌ویستى كرد.

پێش هاوسه‌رگیرییان، سێ منداڵى له‌ فابریگاس بوو، كه‌ ناویان لیا، كاپری و لیوناردۆیه‌.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر