هاری کین داواکارییەکی سەیر لە محەمەد سەلاح دەکات

یاریگا

دوای کۆتاییهاتنی ئەم وەرزەی پرێمەر لیگ، یاریزان هاری کین دووەم گۆڵکاری ئەم وەرزەی خولەکە بە لێدوانێکی سەیر سەبارەت بە محەمەد سەلاح ڕکابەری خۆی بۆ یاریزانە میسرییەکە دووپات کردەوە.

لەم بارەیەوە کین بە تۆڕی هەواڵی (سکای سپۆرتس)ی ئینگلیزی گوت” سەلاح لەم وەرزەدا کارێکی باشی ئەنجامدا و شایستەی ئەوە بوو پێڵاوی ئاڵتوونی بباتەوە، بەڵام من داوای لێدەکەم و ڕکابەری دەکەم کە بتوانێت بۆ وەرزی داهاتوو ئەم کارە دووبارە بکاتەوە، ئەو کات دەیسەلمێنێت کە لە نێو یاریزانە گەورەو نایابەکانە، من پارساڵ توانیم 29 گۆڵ تۆمار بکەم ئەم وەرزە باشتر بووم، توانیم بگەمە 30 گۆڵ، ئامانجیشم ئەوەیە کە لەوەرزەکانی داهاتووشدا 30 گۆڵ و زیاتریش تۆمار بکەم.

دەربارەی سەلاحیش من پێم وایە هەر یاریزانێک بتوانێت هەموو وەرزێک ژمارەیەکی زۆری گۆڵ تۆمار بکات ئەوە یاریزانێکی مەزنە، بۆیە گرنگترین کار ئەوەیە کە بتوانیت لەسەر ئەو ئاستە بۆ چەند وەرزێک بەردەوام بیت و سەلاحیش دەبێت ئەو پێوەرەی لا ڕوون بێت.

ئاشکرایە کە سەلاح لەم بە تۆمارکردنی 32 گۆڵ توانی نازناوی گۆڵکاری خولەکە دەستبەر بکات، لەکاتێدا هاری کین بە تۆمارکردنی 30 گۆڵ پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر