بە فەرمی ڕۆبێرتۆ مانسینی وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەستنیشانکرا

یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە کە مانسینی بۆتە ڕاهێنەری نوێ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و بڕیارە ڕۆژی سێ شەمە لە شاری فلۆرێنس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئەوە بە فەرمی نیشان بدرێت

دەستنیشانکردنی مانسینیش لە دوای ئەوە دێت کە بەهۆی سەرنەکەوتنی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بۆ جامی جیهانی، ڕاهێنەری پیشووی ئیتاڵیا دوورخرایەوە

بڕیارە ٢٨ی پێنج، یەکەم یاری دۆستانەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەرامبەر بە هەڵبژاردەی سعودیە بەڕێوەبچێت لە ژێر ڕاهێنەرایەتی ئەو ڕاهێنەرە نوێیە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا