میلان سەرکەوت بۆ خولی ئەوروپی

دوای دوێنێ شەو میلان بە گۆڵێک لەگەڵ یانەی ئەتەلەنتا یەکسان بوو، توانی خۆی بگەیەنەتە خولی ئەوروپی ساڵی داهاتوو و گاتووزۆی ڕاهێنەرەش ستایشی میلان دەکات بۆ ئەوە

“ئێمە بەشداریمان لە خولی ئەوروپی مسۆگەر کردوە، ئێستا ئەگەر بتوانین ڕیزبەندی شەشەم بگرین، زۆر باشە”
گاتووزۆ بە میلان تی ڤی گووت

“دوای وەرزێکی پڕ کێشە، ئەم دەستکەوتە ئاسان دیارە بۆ هەندێک بەڵام وانەبوو”

“ئەمشەو ئێمە ئازایەتی و هەستی گەڕانەوەمان هەیە”

یانەی ئەی سی میلان خاوەنی ٦١ خاڵە و لەپلەی شەشەمی خولی ئیتاڵیدایە و بە یەک خاڵ لە پێش یانەی ئەتەلەنتا دێت

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا