کچە یاریزانێکی کورد نازناوی گۆڵکاری ئاسیای بەدەستهێنا

یاریگا

هەڵبژاردەی فووتسالی ژنانی ئێران، لە یاریی کۆتایی پێشبڕکێی نەتەوەکانی ژنانی ئاسیا لە تایلەند، بووە پاڵەوانی ئاسیا و کچە یاریزانێکی کوردیش بە گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە دەرچوو.

لەو یارییەدا هەڵبژاردەی فووتساڵی ژنانی ئێران لە دوایین یاریی خۆیدا بە پێنج گۆڵ توانی شکست بە هەڵبژاردەی ژاپۆن بهێنێت و ببێتە پاڵەوانی پێشبڕکێی نەتەوەکانی ژنانی ئاسیا.
هاوکات لەگەڵ کۆتاییهاتنی یارییەکانی نەتەوەکانی ئاسیا، یەکێک لە خەڵاتەکانی ئەو یارییانە بەخشرایە کچە کوردێکی خەڵکی کرماشان.
لە کۆتایی یارییەکاندا، دەستەی ڕێکخەری یارییەکان، سارا شێربەیگی، بە تۆمارکردنی 9 گۆڵ لەو پێشبڕکێیانەدا، وەک یەکەم خانمی گۆڵکاری ئاسیا خەڵات کرد.

سارا شێربەیگی، کچە وەرزشوانی خەڵکی شاری “شائاباد”ی سەر بە پارێزگای کرماشان و لە یانەی هەڵبژاردەی فووتساڵی ژنانی ئێراندا یاری دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر