نێیمار پەیامێک بۆ ریاڵ مەدرید دەنێرێت


یاریگا

دەنگۆی ڕۆیشتنی نێیمار بۆ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بووەتە بابەتی سەرەکی ڕۆژنامە وەرزشییەکانی جیهان، یاریزانە بەڕازیلییەکە بە بڵاوکردنەوەی وێنە و پەیامێک ئەو بابەتەی تا ڕادەیەک یەکلایی کردەوە.

لەم بارەیەوە، نێیمار ئەمڕۆ شەممە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تویتەر وێنەیەکی خۆی بە درێسە تازەکەی پاریس سان جێرمان بلاوکردوەتەوە، لە ژێرەوەش نووسیویەتی “شانازی دەکەم کە درێسە تازەکەی یانەکەم بپۆشم، بۆ ئەوەی چێژی زیاترتان لە یارییەکان پێ ببەخشم”، ئەو قسانەی نێیمار لای پسپۆرانی بواری تۆپی پێ بە پەیامێکی ناڕاستەوخۆی یاریزانەکە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید لێکدرایەوە، ئەویش بەوەی کە یاریزانەکە بەلانی کەم بۆ وەرزی داهاتووش لەگەڵ یانە پاریسییەکە دەمێنێتەوە، هەروەها بەم کارە یانەکەی ئێستای دڵنیا دەکاتەوە کە ئەوەی لەسەر ڕۆیشتنی باس دەکرێت، تەنها پڕۆپاگەندەی میدیاکانە کە ڕۆژانە چەندین بابەتی جیا جیا لەسەر یاریزانە بەڕازیلییەکە بڵاودەکەنەوە.

ئاشکرایە کە میدیاکانی ئیسپانیا ئاماژەیان کردوە کە نێیمار بە بری 260 ملیۆن یۆرۆ بڕیاری داوە لە وادەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان پەیوەندی بە یانەی رێاڵ مەدریدەوە بکات، هەورەها ئاماژە کراوە کە نێیمار ئەو هەواڵەی بە هاوڕێیە نزیکەکانی لە یانەکە گوتوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر