مانێ بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی نەکرد

Sadio Mané

Sadio Mané

یاریگا
سادیۆ مانێ، هێرشبەری سەنیگالی یانەی لیڤەرپول بەشداری راهێنانەکانی دوێنێ هەینی یانەکەی نەکردووە.

پێگەی لیڤەرپول ئیکۆ بڵاویکردۆتەوە کە هێرشبەری سەنیگالی رێدز بە هۆی ئەو پێکانەی لە یاری یانەکەی بەرامبەر چێڵسی تووشی بووە، نەیتوانی لە راهێنانەکانی دوێنێ هەینی بەشداری بکات، لەمبارەوە یۆرگێن کلۆپی بەرێوەبەری هونەری رێدز بە پێگەی لیڤەرپول ئیکۆی راگەیاند کە چاوەرێ پشکنینە پزیشکیەکان دەکەن بۆ ئەوەی بزانن کە دۆخی تەندروستی هێرشبەری یانەکەی چۆن دەبێت.

لیڤەرپول پێش ئەوەی لە فاینالی چامپیۆنزلیگ رووبەرووی ریال مەدرید ببێتەوە، سبەی یەک شەممە لە دوای گەڕی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ رووبەرووی برایتۆن دەبێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر