فەرمی: میرۆسلاڤ کلۆزە بووە راهێنەر

Miroslav Klose

Miroslav Klose

یاریگا
میرۆسلاڤ کلۆزە، گۆڵکاری پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا وەکو راهێنەری تیپی خوار 17 ساڵانی بایرن میونشن دەست نیشانکرا.

پێگەی فەرمی باڤارییەکان بڵاویکردەوە کە بەپرسانی یانەکەیان لەگەڵ گۆڵکاری پێشووی هەڵبژاردەکەیان گەیشتونە رێکەوتن و دوای مۆندیالی 2018 بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێتە راهێنەری تیپی خوار 17 ساڵی یانەکەیان.

کلۆزە ئێستا وەکو دەستەی راهێنەرانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی ئامادەکاری بۆ مۆندیالی رووسیا دەکەن کە بریاروایە 14ـی مانگی داهاتوو دەست پێ بکرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر