زیدان باس لە پرۆژەی گواستنەوەی نێیمار دەکات

Zidane

Zidane

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری فڕەنسی ریال مەدرید نایەوێت تاوەکو دوای فایناڵی چامپیۆنزلیگ باس لەسەر گواستنەوەی نێیماری برازیلی بکات.

راهێنەری شاهانەکان لەمبارەوە گووتی ” ماوەیەکە دەنگۆی زۆر هەن سەبارەت بە گواستنەوەی نێیمار، نامەوێت تا ئەو کاتەی بازاری گواستنەوە دەست پێدەکات باسی ئەم بابەتە بکەم، بەڵام هەموو راهێنەرێک حەزی ئەوەی هەیە کە یاریزانێکی وەکو نێیمار یاری بۆ بکات”.

زیدان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد کە لە هاوینی داهاتوو لە پلانیاندا هەیە چەند یاریزانێک بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر