سەڵاح هەموو شتێکی ئاشکرا کرد

Mohamad Salah

Mohamad Salah

یاریگا
محەمەد سەڵاح، هێرشبەری میسری یانەی لیڤەرپولی ئینگڵتەرا هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە جێهێشتنی یانەکەی دەکەن.

هێرشبەرە موسولمانەکەی رێدز بە پێگەی فەرمی یانەکەی گووت ” من زۆر دڵخۆشم لێرە و ئێستا کارەکەم دەستی پێکردووە و دەمەوێت ببم بەشێک لە مێژووی ئەو یانەیە، بۆیە هیچ کاتێک بریاری چوونم نەداوە”.

لە ماوەی رابردوو دەنگۆی بەهێز هەبوون کە بەرپرسانی ریال مەدرید دەیانەوێت ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر