سەڵاح نازناوێکی دیکەشی بەدەستهێنا

Mohamad Salah

Mohamad Salah

یاریگا
محەمەد سەڵاح، هێرشبەری میسری یانەی لیڤەرپولی ئینگڵتەرا وەکو باشترین یاریزانی مانگی ئەپرێلی یانەکەی دەست نیشانکرا.

پێگەی فەرمی رێدز بڵاویکردەوە کە هێرشبەرە موسولمانەکەی یانەکەیان وەکو باشترین یاریزانی مانگی رابردووی یانەکەیان دەست نیشانکراوە و بۆ حەوتەمین جاریش لەو وەرزەدا نازناوەکەی بەدەست هێنا.

سەڵاح لە کۆی شەش یاری مانگی رابردوو توانی شەش گۆڵ تۆمار بکات و لەم وەرزەدا بە گشتییش 43 گۆڵی کردووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر