بۆکاجۆنیۆرز و تێڤێز بوونە پاڵەوانی ئەم وەرزە

یاریگا-بۆکاجۆنیۆرز بۆ دووهەم وەرزی لەسەریەک بووە پاڵەوانی خولی ئەرژەنتینی .

بەرامبەربوون لەگەل خیمناسیا لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا بەس بوو بۆ ئەوەی یانە دێرینەکەی ئەرژەنتین بۆ ٣٣هەمین جار ببێتە پاڵەوانی وڵاتەکەی.

هەروەها یاریزانی بە ئەزموون کارلۆس تێڤێز کە لە نیوەی دووهەمی یارییەکەدا بەشداریکرد  بۆ سێهەم جار لەگەڵ ئەو یانەیە جامەکەی بەرزکردەوە.

بۆکا  تەنها سێ ناسناو دوورە لە ریڤەرپلەیت کە خاوەنی ژمارەی پێوانەیی ئەرژەنتینە بە ٣٦ ناسناو.  ریڤەر وەرزێکی سەختی بەڕێکرد و لە پلەی ١٢هەمی ریزبەندی ئەم وەرزەدایە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا