ماتێڕزای: دەبێت بالۆتێلی بگەڕێتەوە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا

مارکۆ ماتێرازی یاری پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا پێی وایە کە ماریۆ بالۆتێلی دەبێت بانگهێشت بکرێتەوە بۆ ڕێزەکانی هەڵبژاردەکە

بالۆتێلی لەم وەرزە لە ٤٩ یاری بۆ یانەی نیسی فەڕەنسی توانیویەتی ٣١ گۆڵ تۆمار بکات

“ئەو شایەنیەتی چونکە دیارە بەوەی دەیکات لە ناو یاریگا” ماتێرزای بە لا گازێتا دێلۆ سپۆرتی گووت

“دەبێت بانگبکرێتەوە بۆ ناو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا”

دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا نەیتوانی کە سەربکەوێت بۆ جامی جیهانی ساڵی ٢٠١٨، ئێستا یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا بە دوای ڕاهێنەرێکی نوێ دەگەڕێت نزیکە کە ئەو ڕاهێنەرە ڕۆبێرتۆ مانسینی بێت کە بالۆتێلی لەگەڵی بۆ ماوەی وەرزێک لە یانەی ئینتەر میلان یاری کردوە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا