بەرپرسێکی وەرزشی تێچوونی چارەسەری دارا محەمەد لە نەخۆشی شێرپەنجە دەگرێتە ئەستۆ

یاریگا

بەرپرسێکی وەرزشی کوردستان بەڵێنی دا هەموو تێچوونی چارەسەرکردنی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق کە بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە دەناڵێنێت، بگرێتە ئەستۆی خۆی.

لەم بارەیەوە عەبدولخالیق مسعود سەرۆکی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراق، ڕایگەیاند کە قسەی لەگەڵ دارا محەمەد کردوە و بەڵێنی پێداوە کە سەرجەم تێچوونی چارەسەری لە دەرەوەی وڵات بگرێتە ئەستۆی خۆی، مەسعود بە میدیاکانی راگەیاندوە کە دارا یاریزانێکی هەڵبژاردەی عێراق بووە و خزمەتی زۆر لە یانەکانی کوردستان و عێراقی کردوە بۆیە ئەرک و پێویستە کە خزمەتی ئەوان بکرێتەوە.

ئاشکرایە کە دارا محەمەد پێشتر بۆ یانەکانی سلێمانی و هەولێر و زەورا و جەویە و یاری کردوە هەروەها بۆ هەڵبژاردەی ئۆلۆمپی عێراق و یەکەمی عێراقیش بۆ چەند ساڵێک یاری کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر