دوای پێنج ساڵ جارێکی تر پۆرتۆ بە ناسناوی خولی پۆرتوگالی شاد بووەوە

یاریگا-یانەی پۆرتۆ بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی  پۆرتوگال  پاش بەرامبەربوونی بەنفیکا و سپۆرتینگ.

بە دوو هەفتە بەر لە کۆتایی هاتنی خولەکە، پۆرتۆ توانی بە ناسناوەکە شاد بێت و کۆتایی بە رژێمی بەنفیکا بهێنێت کە ماوەی چوار ساڵە لەسەریەک دەبێتە پاڵەوانی خولەکە.

پۆرتۆ خاوەنی ٨٢ خاڵە لە ٣٢ یاریدا و ناسناوەکەش ٢٨هەمین جارە دەبێتە بەشی یانە زەبەلاحەکەی ئەو وڵاتە  و دووهەم زۆرترین جارە دوای بەنفیکا بە ٣٧ ناسناو. لە پلەی سێهەمیش سپۆرتینگ دێت بە ١٨ جار.

بەم ناسناوە ئیکەر کاسیاسی گۆڵپارێزی پۆرتۆ و ئەستێرەی مێژوویی ریاڵ مەدرید  شانازییەکی دیکەی خستە سەر خەرمانی دەوڵەمەندی ناسناوەکانی.

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا