زێرەڤانی شکستێكی گەورەی بە ئارارات هێنا

یاریگا
ڕۆژهات لوقمان
لەمیانی یارییەکانی خولی نایابی کوردستان بۆ تۆپی پێ یانەی زێرەڤانی توانی سەرکەوتنێکی گەورە لە دەرەوەی یاریگای خۆی تۆمار بکات و 3 خاڵی گرنگ دەستەبەربکات.

لەگەڵ دەستپێكی یارییەکە یاریزانانی یانەی زێرەڤانی بەهێز و ئاستێكی بەرزتر خۆیان نیشاندا و لە خولەكی 6 توانیان جەماوەر و یاریزانانی یانەی ئارارات راچڵەكێنن، کاتێک لەرێگای یاریزان (تیاگۆ ئەدواردۆ) تۆڕی یانەی ئاراراتیان هەژاند، دوای ئەو گۆڵە بە مەبەستی یەكسانكردنەوەی ئەنجامی یارییەكە، یاریزانانی ئارارات هێرشەكانیان چڕكردەوە و لە خولەكی 17 یاریزان (سەنگەر محەمەد) گۆڵی یەكسانبوونی بۆ یانەی ئارارات تۆمار كرد، دوای ئەو دوو گۆڵە گێمی یەكەمی یارییەكە بەو شێوەیە بە ئەنجامی 1-1 بە كۆتا هات.

گێمی دووەمی یارییەكە گۆڕانکاری گەورەی بەسەرهات، یاریزانانی یانەی زێرەڤانی لەم گێمەدا بە تەواوی كۆنترۆلی یاریگایان كردو هێرشی ترسناك و بەهێزیان دەستپێكرد تاكو لە خولەكی 76 جارێكی تر یاریزان (تیاگۆ ئەدواردۆ) توانی گۆڵی دووەمی یانەی زێرەڤانی تۆمار بكات، دواتر یاریزانانی ئارارات بۆ تۆماركردنی گۆڵی یەكسانكردنەوە هەوڵی زۆریان دا بەڵام بێ سوود بوو، کاتێک یارییەكەش بەرەو كۆتایی دەرۆیشت و لە كاتی زیادكراوی یاری یاریزان (غەیاس شوكر) توانی گۆڵی سێیەم و یەكلایكردنەوەی یاری بۆ یانەی زێرەڤانی تۆماربکات و كۆتایی بە یارییەكە بهێنێت، بەمەش یانەی زێرەڤانی توانی بە سێ‌ خاڵ و سێ‌ گۆڵ بگەرێتەوە شاری دهۆك و شكستێكی گەورەش بە یانەی ئارارات بێنیت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر