فەرمی: وادەی گەڕانەوەی نۆیەر ئاشکرا کرا

Manuel Nuer

Manuel Nuer

یاریگا
یوپ هاینکس، راهێنەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا ئاشکرای دەکات کە مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی یانەکەیان لە کۆتا یاری ئەم وەرزە دەگەرێتەوە.

گۆڵپارێزی باڤارییەکان سەرەتای وەرزی ئەمسال بوو کە تووشی پێکان هات و لەو کاتەوە نەیتوانی بەشداری هیچ یارییەک بکات، تیمی پزیشکی ئەو یانەیە رێگەیان پێداوە کە هەفتەیەک پێش کۆتایی هاتنی بۆندێزلیگا دەتوانێت یاری بکات، بەڵام هاینکس پێ باشە کە لە دوایین یاری بگەڕێتەوە.

لەلایەن خۆیەوە یواکیم لۆی راهێنەری مانشافتیش پشت راستی کردۆتەوە کە نۆیەر بۆ مۆندیال ئامادە دەبێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر