ئارسناڵ ئامادەیە پارەیەکی خەیاڵی بۆ گرێبەستەکانی ئێنریکی تەرخان بکات

یاریگا

وادیارە یانەی ئاڕسناڵی ئینگلیزی سەرگەرمە بۆ ئەوەی لویس ئێنریکی ڕاهێنەری پێشووی بارسێلۆنا وەک ڕاهێنەری داهاتووی یانەکە لە بری ئارسین فینگەر دیاری بکات.

ڕۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە ئاڕسناڵ لە ئەگەری دیاری کردنی ئێنریکی وەک ڕاهێنەری یانەکە ئەوا بری 200 ملیۆن یۆرۆ دەخاتە ژێر دەستی ئێنریکی بۆ ئەوەی کۆمەڵێک گرێبەستی گونجاوی پێ ئەنجام بدات، هەروەها رۆژنامەکە ئاماژەی کردوە کە یانەی ئارسناڵ دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو بەهێزەوە بگەڕێتەوە و جارێکی دیکە لەسەر نازناوە ناوخۆییەکان و ئەوروپییەکان ڕکابەری بکاتەوە.

ئاشکرایە کە ئارسین فینگەر، ڕاهێنەری مێژوویی یانەی ئارسناڵ ڕایگەیاندبوو، کە ئەوە دواهەمین وەرزی دەبێت لەگەڵ تۆپچییەکان، بەمەش کارگێڕی یانەکە چەندین ڕاهێنەری بۆ شوێنگرتنەوەی دەستنیشان کردوە، کە ئێنریکی یەکێکە لەو ڕاهێنەرانەی ئەگەری هەیە بۆ وەرزی داهاتوو مەشقی یانە ئینگلیزییەکە وەربگرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر