دۆنالد ترەمپ هەرەشە دەکات

Donald Trump

Donald Trump

یاریگا
دۆنالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا هەرەشە لەو وڵاتانە دەکات کە پشتگیری ولاتەکەیان ناکەن بۆ بەدەستهێنانی شەرەفی میواندارێتی کردنی مۆندیالی 2026 بە هاوبەشی لەگەڵ کەنەدا و مەکسیک.

هەر سێ ولاتی ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا بە هاوبەشی دەیانەوێت میوانداری مۆندیالی 2026 بکەن و ئەم سێ وڵاتە لە ئێستادا رکابەری لەگەڵ مەغریب دەکەن، بەڵام هەندێ وڵات دژی ئەوەن کە مۆندیالی 2026 لە ئەمریکا بکرێت و ترەمپیش لە تویتێکدا نوسیویەتی ” ئێمە لەگەڵ کەنەدا و مەکسیک پلانێکی باشمان هەیە بۆ مۆندیالی 2026، بەڵام جێگەی نیگەرانیە کە هەندێ ولات هەن هەمیشە ئێمە پشتگیریمان کردوون، کەچی ئەوان ئێستا دژایەتی ئێمە دەکەن، بۆچی دەبێت ئێمە پشتگیری ئەوان بکەین کە لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش پشتگیری ئێمە ناکەن؟ ”.

ئەمریکا لە ساڵی 1994 بۆ جاری یەکەم میوانداری مۆندیالی کرد و بەرازیل نازناوەکەی بەدەست هێنا، ئێستاش بە هاوبەشی دوو دراسێکانی دەیانەوێت بۆ جاری دووەم میوانداری مۆندیال بکەن.

Trump

Trump

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر