وادەی دوورکەوتنەوەی بۆاتینگ ڕاگەیەنرا

0

 

یاریگا
دوای ئەوەی (جیرۆم بواتینگ) بەرگریکاری بایەڕن میونشین لە گێمی یەکەمی یاری بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید تووشی پێکان هات، ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی بە درکاندنی زانیاری گرنگ لەسەر وادەی دوورکەوتنەوەی هاندەرانی یانەی باڤاری شۆک کرد.

لەم ڕوەوە، ڕۆژنامەی (بیلد)ی ئەڵمانی هەواڵی ناخۆشی لەسەر پێکانی بواتینگ بڵاوکردوەتەوە، بە پێی ڕۆژنامەکە بواتینگ بەهۆی پێکانەکەی دوێنێ شەو بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید، ئەم ورزەی کۆتایی پێهات و یاریزانەکە ناتونێت بەلانی کەم بۆ ماوەی 5 تا 6 هەفتەی دیکە یاری بکاتەوە، بەمەش بەشداری کردنی جگە لە چامپیۆنزلیگ و بۆندزلیگا بگرە لە مۆندیالیش دەکەوێتە ژێر هەڕەشەوە.

ئاشکرایە کە بواتینگ لە خولەکی 30 ی یاری بایەڕن و ریال تووشی پێکان هات و یاریگای جێهێشت، لە شوێنی ئەویش یاریزان شۆرلە یاری کرد و یارییەکەش 2-1 بۆبەرژەوەندی ڕیال مەدرید کۆتایی پێهات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.