ڕاهێنەری بایەڕن هۆکاری شکستەکەی بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید ڕووندەکاتەوە

0

یاریگا

یۆپ هاینکس، راهێنەری یانەی بایەڕن میونشن تووڕەیی خۆی بە ئەنجامی یاری بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید دەربڕی و هۆکارەکانی شکستەکەی خستە ڕوو.

هاینکس لە چاوپێکەوتنێکی تۆڕی هەواڵی (سکای سپۆرتس)ی ئەڵمانی گوتی ” نەمانتوانی لەسەرەتادا بە شێوەیەکی گونجاو یاری بکەین، پێکانی ڕۆبن و بواتینگ کاریگەری خراپی بەسەر پلانەکەی من هەبوو، بۆیە لەگەڵ بارودۆخەکەی دوای پێکانەکان نەمانتوانی خۆمان بگونجێنین، هەردوو گۆڵەکەی ڕیال مەدرید دیاری بوو لە لایەن یاریزانانی ئێمە پێشکەش کرا، چۆن هەڵەی وا گەورە و کوشندە لەو قۆناغە دەکرێت، ئێمە هەلی گۆڵکردنی زۆرمان فەوتاند، بەڕاستی دەبوایە بە ئەنجامێکی مێژوویی سەرکەوتن تۆمار بکەین، من یەکەمین جارە یانەکەم ببینم بەم شێوەیە گۆڵ بەفیڕۆ بدات، لە کۆتاییدا هیوادارم لە مەدرید بتوانین ئەنجامەکە بۆ بەرژەوەندی خۆمان بگۆڕین.

یانەی بایەڕن میونشین لە یاری چوونی قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگدا جارێکی دیکە لە نێو یاریگای خۆی و لەبەردەم هاندەرانی بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید بەئەنجامی 2-1 شکستی خوارد، بەمەش ئەرکی یانەکە بۆ یاری گەڕانەوە قورستر دەب

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.