جیرارد: سەڵاح باشترین یاریزانی جیهانە

 

ئەستێرە و کاپتنی پێشووی یانەی لیڤەرپوول، ستیڤن جیرارد، ڕایگەیاند کە محەمەد سەڵاح باشترین یاریزانی جیهانە

سەڵاح لە یاریەکەی دوێنێ شەوی بەرامبەر بە یانەی ڕۆما توانی ئاستێکی زۆر باش پێشکەش بکات و دوو گۆڵی  یەکەمی یانەکەی تۆمار بکات

“ئەو لە فۆرمی ژیانی خۆیەتی” جیرارد بە بی تی سپۆرتی گووت

“ئەوە سەختە بە ڕۆناڵدۆ و مێسیەکەی ئێوە بەراورد بکرێت  چونکە ئەوان چەندین ساڵە بە بەردەوامی خەریکی ئەمەن”

“بەڵام بە بێ گومان، ئەوا باشترین یاریزانی جیهانە لە ئێستادا”

بڕیارە هەفتەی داهاتوو جارێکی دیکە یانەی ڕۆما و لیڤەرپول بەیەک بگەن بەڵام ئەم جارە لە یاریگای ڕۆما یاریەکە بەڕێوە دەچێت 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا