پاڵەوانییەتی كیك بوكسینگی دهۆک ده‌ستى پێكرد

یاریگا
دهوك: رۆژهات لوقمان
لە شاری دهۆک پاڵەوانێتییەکی کیک بۆکسینگ بە بەشداری 4 تيم بە سەرپەرشتی فیدڕاسیۆنی یارییەکە لەو شارە دەستیپێکرد.

مه‌حفوز ئیبراهیم سه‌رۆكى یه‌كێتى كیك بوكسینگی دهوك بە ماڵپه‌رى(یاریگا نێت)ی گوت” ئه‌م قاره‌مانێتییە بو ماوه‌ى دوو رۆژ له‌ دهوك به‌رده‌وام ده‌بێـت یانه‌کانی (هولى كوردستان، دهوك، زاخو، ئامێدى) تێیدا بەشدارن، هەروەها ڕوونیکردوە کە ئه‌م قاره‌مانێتییه‌ له‌ سه‌ر ئاستى پێشكه‌وتوان و تازه‌پێگه‌یشتوان سازدەکرێت و مەبەستیش ئه‌وه‌یه‌ کە ئه‌و یانانەی كه‌ به‌شدارن بتوانن له‌ سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق زیاتر پەرە بە ئاستی خۆیان بدەن.

لەکۆتاییدا گوتیشی له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ یاریزانانى پارێزگاى دهوك خولیای ئەو یارییەن ئێمە ساڵانە چوار پاڵەوانێتی ئەنجام دەدەین و هیوادارین یاریزانانى كورد بتوانن له‌م یاریه‌دا روڵى باش لە پاڵەوانێتییە دەرەکییەکان و ئاستی عیراقیش بگێڕن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر