ریال مەدرید هەوڵ بۆ یەکسانکردنەوەی ریکۆردێکی دەدات

0
Ronaldo

Ronaldo

یاریگا
یانەی ریال مەدرید لە یاری چوونی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەرووی بایرن میونشن دەبێتەوە و هەوڵ بۆ یەکسانکردنەوەی ریکۆردێک دەدات کە پێش پێنج ساڵ تۆماریکردووە.

مێرنگی لە رێکەوتی 3ـێ مانگی پێنجی ساڵی 2013 تاوەکو رێکەوتی 2ـی مانگی چواری ساڵی 2014 لە 34 یاری لەسەر یەک لە چامپیۆنزلیگ توانیان 95 گۆڵ تۆمار بکەن و ئەمەش ریکۆردێکە کە تەنها ئەو یانەیە لە مێژووی ئەم پاڵەوانتیە تۆماری کردووە، ئێستاش ئەو یانەیە دەیەوێت ئەو ریکۆردە یەکسان بکاتەوەو دواتریش ریکۆردێکی نوێ تۆمار بکەن، بەڵام بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە، رێگەیەکی زەحمەتیان لە پێشە، چونکە ئەوان دواجار 26ـی ئەپرێلی 2016 بەرامبەر مانچێستەر سیتی گۆڵیان تۆمار نەکردووە، بەڵام دواتر لە 25 یاری لە دوای یەک 64 گۆڵیان تۆمار کردووە.

شاهانەکان بۆ بەدەستهێنانی ئەم ریکۆردەیان پێویستە لە چەندین یاری داهاتوویاندا 31 گۆڵی دیکە تۆمار بکەن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.