بوفۆن لەسەر داهاتووی بێ دەنگی شکاند

Gianluigi Buffon

Gianluigi Buffon

یاریگا
جیان لویجی بوفۆن، گۆڵپارێزی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا لەسەر ئەو دەنگۆیانە هاتە دەنگ کە باسی لە کۆچکردنی بۆ خولی ئارجانتینا دەکەن و هەموو ئەو دەنگۆیانەشی رەتکردەوە.

گۆڵپارێزی خانمە پیرەکە بریاریداوە کۆتایی ئەم وەرزە واز لە یاریکردن بهێنێت، بۆیە بەرپرسانی یانەی بوکاجۆنیۆرزی ئارجانتینا دەستیان بە هەوڵەکانیان کردووە بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە، بەڵام بوفۆن چوونی بۆ خولی ئارجانتینا رەتدەکاتەوە و سەرچاوەکانیش باس لەوە دەکەن کە جیجی وەرزی داهاتوو وەکو ئەندامێکی یانە لە کارگێری یانەکەی بەردەوام دەبێت.

بوفۆنی 40 ساڵ دوای دەرچونیان لە چامپیۆنزلیگ رایگەیاند کە وەرزی داهاتوو بە یەکجاری واز لە یاریکردن دەهێنێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر