یاریزانێکی کورد لە مۆندیال بۆ هەڵبژاردەی سوید یاری دەکات

یاریگا

بەر لە دەستپێکی مۆندیالی 2018 ی ڕوسیا، یاریزانێکی کوردی لەدایکبووی شاری ڕانیە، لە یاری کردنی بۆ هەڵبژاردەی سوید لە مۆندیالی ڕوسیا نزیک دەبێتەوە.

ماڵپەڕی(سپۆرت پلادەیت) ی سویدی بڵاویکردوەتەوە کە ژیلوان حەمەد یاریزانی عێراقی کە بە ڕەگەز کوردە لەگەڵ دەستپێکی ئەم وەرزەی خولی سویدی لەگەڵ یانەی هاماربی ئاستێکی نایابی پێشکەش کردوە و لە 3 یاریدا 5 گۆڵیشی بۆ یانەکەی تۆمار کردوە، ئەمەش وای کردوە سەرەنجی (جینی ئاندرسۆن)ی راهێنەری هەڵبژاردەی سوید ڕابکێشێت، هەروەها لە هەواڵەکەدا هاتوە کە ڕاهێنەرەکە لە لێدوانێکدا باسی ژیلوان دەکات و دەلێت” بەم دواییە چاودێری یارییەکانی ژیلوانم کردوە ئەو ئاستێکی نایابی پێشکەش کردوە و لەگەڵ چەند یاریزانێکی دیکە پاڵێوراون بۆ ئەوەی درێسی هەڵبژاردەی یەکەمی سوید لە مۆندیال بپۆشن”.

ژیلوان حەمەد کە خەڵکی شاری ڕانیەیە تەمەنی 27 ساڵە و پێشتر لەگەڵ هەڵبژاردەی سوید لە چەند یارییەکی دۆستانە بەشداری کردبوو، بەڵام تا ئێستا هیچ یارییەکی فەرمی لە پاڵەوانێتییە نێو دەوڵەتییەکان بۆ هەڵبژاردەی یەکەمی سوید ئەنجام نەداوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر