بەرپرسێکی یانەی زاخۆ ناوبژیوان بە هۆکاری دۆڕانی یاری شورتە دادەنێت

یاریگا
دهوك: رۆژهات لوقمان

له‌ چارچێوه‌ى یاریه‌كانى خولى نایابى عیراقى، دوێنێ زاخو له‌ نێو یاریگای خۆی یاری ژمارە 12 ی لەم وەرزەی خولی عێراقی دۆڕاند و بەرپرسێکی یانەکەش ناوبژیوانی بەهۆکاری دۆڕانەکە وەسفکرد.

لەم بارەیەوە هشیار دوبانكى به‌رپرسى راگه‌یاندنى یانه‌ى زاخۆ به‌ ماڵپه‌رى(یاریگا نێت) گوت” زاخۆ له‌ یاریه‌كه‌دا له‌ نیوه‌ى یه‌كه‌م زۆر باشبوو و كۆنتڕولى یاریگای کردبوو بەڵام ناوبژیوان یارییەکەی بە شورتە بەخشی.

دوبانكى ڕوونیکردەوە، له‌ نیوه‌ى یه‌كه‌م یانەی زاخۆ زۆر هه‌لی گۆڵکردی له‌ ده‌ستدا وێرای ئەوەش هه‌ردوو تیم به‌ بە گۆڵێك یەکسانبوون، لە گێمی دووەمدا یانەی شورتە باشتر یاری کرد و فشاری خستە سەر یانەکەمان تا گۆڵی دووەمی تۆمار کرد، دواتر زاخۆ گۆڵی یەکسانبوونی تۆمار کرد و گۆڵەکە دروست بوو کەچی ناوبژیوان کە کوردیش بوو، گۆڵەکەی ڕەت کردەوە، ئەوە کاریگەری خراپی بەسەر یاریزانان هەبوو، بەمەش زاخۆ ڕووبەڕووی شکستی ژمارە 12 بووەوە”.

بەشکستە تازەکەی زاخۆ بەرانبەر شورتە یانەکە بەکۆی 14 خاڵ لەپلەی 19 مینی ڕیزبەندی یانەکانی خولی عیراقی مایەوە، بەمەش یانەکە هەڕەشەی دابەزینی هەر لەسەر دەمێنێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر