یاریزانانى یانه‌ى دهوك بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەکانیان مانییان گرتوە

یاریگا
دهۆک: رۆژهات لوقمان

لەبەر ئەوەی یاریزانانی یانه‌ى دهوك دوو مانگە مووچەکانیان وەرنەگرتوە، زیاتر له‌ 2 هه‌فته‌یه‌ مانگرتنیان ده‌ستیپێكردوه‌ تا وەرگرتنی مووچەکانیشیان کۆتایی بەم مانگرتنە ناهێنن.

قاسم سالح سكرتێرى یانه‌ى دهوك له‌ لێدوانێكى تایبه‌دا بو ماڵپه‌رى (یاریگا نێت) گوتی: ئه‌م مانگرتنه‌ى له‌ لایه‌ن ته‌واوى یاریزانانى یانه‌ى دهوك ئه‌نجام ده‌درێت، مافى خویانه‌ و ئێمه‌ وه‌كو كارگێرى یانه‌ى دهوك ده‌مێكه‌ خه‌ریكى دابینكردنى موچه‌ى ته‌واوى یاریزانانى یانه‌ى دهوكین و لە هەوڵەکانیش بەردەوامین.

سكرتێرى یانه‌ى دهوك ئه‌وه‌ش ڕوونده‌كاته‌وه‌ کەهیچ پشتیوانیه‌ك بو یانه‌ى دهوك نییە و ئه‌گه‌ر هه‌بێت له‌ ئاستى پێویست دا نیه‌ تا بتوانین ئەو کێشانەی پێ چارەسەر بکەین.
هەروەها گوتیشی له‌ ماوه‌ى (4) مانگى رابردوه‌ دا یانه‌ى دهوك بەلێنی زۆری لە لایەن کەسانی دەوڵەمەند و هەودارانی یانەکە پێ دراوە، به‌ڵام ئه‌مە هه‌موو ته‌نیا قسه‌ بوون و جێ به‌جێ نه‌كراون گوتیشی: ئێستا ئێمه‌ وه‌كو كارگێرى یانه‌ى دهوك خه‌ریكى دانوستاندنین له‌ گه‌ل هه‌ندى ده‌وله‌مه‌ند و بارزگانان بو ئه‌وه‌ى بتوانین هه‌ندێ پاره‌ له‌وان به‌ شێوه‌ی قه‌رز وه‌ربگرین، بو ئه‌وه‌ى بتوانین مووچه‌ى یاریزانان دابین بكه‌ین و مافى هیچ كه‌سێن نه‌یێته‌ خواردن .

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر