نێیمار مێسی و رۆنالدۆ فەرامۆش دەکات

یاریگا

نێیمار جۆنیۆر، ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بەو یاریزانانەی چاوەڕێ دەکرێ لە مۆندیالی ڕوسیا بدرەوشێنەوە و سەرنج ڕابکێشن، ناوی مێسی و رۆناڵدۆی نەهێنا.

ڕۆژنامەی as ی ئیسپانی لێدوانەکانی نێیماری بڵاوکردوەتەوە سەبارەت بەو یاریزانانەی پێشبینی دەکات لە مۆندیالی ڕوسیا ڕۆڵی گەورەیان هەبیت و بدرەوشێنەوە، لێرەدا نێمار باس لە گابرێل خسیۆس و کۆتینیۆ دەکات لە هەڵبژاردەی بەڕازیل و هەروەها ئاماژە بە ناوی دی بڕۆین و هازارد و سوارێز و محەمەد سەلاحیش دەکات، بێ ئەوەی ناوی هەر یەکە لە مێسی کاپتنی ئارجەنتین و رۆناڵدۆ کاپتنی پورتوگال بهێنێت و باسیان بکات،  وێرای ئەوەی ئەو دوو یاریزانە بە هەردووکیان خاوەن 10 تۆپی ئاڵتونی باشترین یاریزانی جیهانن ، سەبارەت بە محەمەد سەلاحیش نێیمار دەڵێت” ڕاستە ئەو لە هەڵبژاردەیەکی گەورە یاری ناکات بەڵام دەتوانێت لە مۆندیال تواناکانی خۆی دەربخات و مۆندیالێکی باش ئەنجام بدات”.

لە کۆتایی قسەکانیدا نێیمار کە بەهۆی پێکانەوە چەندین هەفتەیە لەپشوو دایە، ستایشی هەڵبژاردەی سامبای بەڕازیلی کرد و گوتی کە ئەوان پاڵێوراون بۆ بردنەوەی هەر یارییەک، هەروەها هیوای خواست بەر لە دەستپێکی مۆندیال لە ئامادە باشی دابێت و چاکببێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر