بارسێلۆنا شوێنگرەوەی ئۆمتیتی دەستنیشانکرد

یاریگا

یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت لەم هاوینەدا گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارێکی تازە واژۆ بکات، بۆ ئەوەی لە ئەگەری ڕۆیشتنی ساموێل ئۆمتیتی تووشی کێشە نەبێت و یاریزانەکە بتوانێت شوێنەکەی پڕبکاتەوە.

ڕۆژنامەی (سپۆرت) بڵاویکردوەتەوە کە یانەی بارسێلۆنا (کلیمنت لینگێت)ی بەرگریکاری یانەی سڤیلیای کردوەتە ئامانج و گفتوگۆکان لەگەڵ بریکارانی ئەو یاریزانە قۆناغێکی باشی بڕیوە و ئەگەری هەیە لەم هاوینە یاریزانەکە بەفەرمی درێسی بارسا بپۆشێت و بەشێک لە کێشەکانی هێڵی بەرگری یانەکە چارەسەر بکات، ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردوە کە بەهۆی گەورەیی تەمەنی جیڕاڕد پیکێ و ڤێرمایلین و ئەگەری رۆیشتنی ئۆمتیتی بۆ پرێمەرلیگ گرە گرێبەستی تازە نەکرێتەوە، یانەی بارسا لە داهاتوو تووشی کێشەی زۆر دەبێتەوە.

لە درێژەی هەواڵەکەی (سپۆرت) هاتوە کە کلیمنت دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەم وەرزەدا تا ئێستا لەگەڵ یانەی سڤیلیا پێشکەشی کردوە، شایستەی ئەوەیە درێسی بارسا بپۆشێت لەبەر ئەوەی هەموو خاسیەتەکانی یاریزانی بارسێلۆنای تێدا بەدی دەکرێت.

کلیمنت تەمەنی 22 ساڵە و دەتوانێت لە شوێنی پیکێ یان ئۆمتیتی وەک بەرگریکاری دواوە یاری بکات و گرێبەستەکەی لەگەڵ سڤیلیا تا 2021 بەردەوام دەبێت، بەڵام مەرجی شکاندنی گرێبەستەکەی تەنها 30 ملیۆن یۆریە ئەوەش کارەکەی بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە ئاسان دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر