ئالۆنسۆ تووشی سزایەکی قورس بوو

Marcos Alonso

Marcos Alonso

یاریگا
مارکۆس ئالۆنسۆ، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی چێڵسی بە هۆی توند یاریکردنی بەرامبەر ساوسامپتۆن سێ یاری سڕ کرا.

فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئینگڵتەرا بڵاویکردەوە کە دوای ئەوەی کە دووبارە سەیری ئەو دیمەنەیان کرد کە بەرگریکاری بلوز بەرامبەر شین لانگ کردی، بۆیان دەرکەوتووە کە پێویستە بۆ سێ یاری سڕ بکرێت.

هەر چەندە ناوبژیوانی یارییەکە ئەم دیمەنەی بەرچاو نەکردووە، بەڵام لیژنەی تەمبێکردنی ئینگڵتەرا بریاریاندا سزای بدەن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر