دوای فیکەکانی ناڕەزایی هاندەرانی ڕیاڵ ڤاران و ماڕسیلۆ پەیامێک بۆ بن زیمە دەنێرن


یاریگا

جارێکی دیکە کەریم بن زیمە، هێرشبەری ڕیاڵ مەدرید لە یاری بلباو لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، بەهۆی ئاستی خراپی ڕووبەڕووی فیکەکانی ناڕەزایی هاندەران بووەوە، دوای یارییەکەش، هەریەکە لە ماڕسیلۆ و ڤاران پشتگیری خۆیان بۆ یاریزانە فەەرنسیەکە دەربڕی.

لەم بارەیەوە ڤاران دوای تەواوبوونی یاری بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە ئەوەی بەسەر کەریم بن زیمە هاتوە بەسەر زۆربەی هێرشبەرانی جیهان دێت، ئەو یاریزانێکی ئەکتیڤە و کاری باش ئەنجام دەدات، تەنها ماوەیەکە لە گۆڵ تۆمار کردن سەرکەوتوو نییە، من دڵنیام بە توندی دەگەڕێتەوە، بەڵام پێوستە هاندەران زیاتر پشتگیری بکەن، تا ئەو دۆخە تێپەڕ بکات”.

لە هەمان کاتدا مارسیلۆ، بەرگریکاری بەڕازیلی یانەکە لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا دوای یارییەکە گوتی” من ناتوانم بە هاندەران بڵیم هانمان بدەن، هەروەها ناشتوانم بڵێم فیکە لێ مەدەن. پێوستە بن زیمە خۆی کارێک بکات تا کۆتایی بەو فیکانە و ناڕەزاییانە بهێنێت”.

دوێنێ لە میانی گەڕی 33 لیگای ئیسپانیا یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر یاریگای خۆی بە ئەنجامی 1-1 بەرانبەر ئاتلەتیک بلباو یەکسانبوو، لە یارییەش بن زیمە کە گێمی دووەم  دابەزی، جارێکی دیکە بەهۆی ئاستی خراپی لە لایەن هاندەران فیکەی ناڕەزایی بۆ لێدرا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر