ئۆمتیتی لە گرێبەستەکەی پەشیمان دەبێتەوە

یاریگا

یارییەکانی ئەم دواییەی بارسێلۆنا و شکستەکەی ڕۆما و ماڵئاوایی کردن لە چامپیۆنزلیگ کاریگەری گەورەی بەسەر هەڵوێستی ساموێل ئۆمتیتی بەرگریکاری فەرەنسی سەبارەت بە تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی هەبوو.

رۆژنامەی ASی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە، کە ئاستە خراپەکەی ساموێل ئۆمتیتی لە دوایین یارییەکانی بارسێلۆنا بە تایبەتی لە یاری 2-2 بەرانبەر سڤیلیا و دۆڕانە گەورەکەی یاری ڕۆما بەئەنجامی 3-0، کاریگەری زۆری بەسەر گۆڕانی هەڵوێستی یاریزانە فەرەنسییەکە زۆر بوو، بە پێی ڕۆژنامەکە ئۆمتیتی سەبارەت بە مەرجەکانی تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی لە بەشێکی زۆری داواکارییەکانی پەشیمان بووەتەوە و هەندێکی دیکەشی وەکو داواکارییەکانی سەبارەت بە زیادکردنی مووچەکەی کەمتر کردوەتەوە، ئەوەش ئاماژەیەکی باشە بۆ بارسا کە دەیەوێت بەر لە دەستپێکی مۆندیال گرێبەستێکی تازە لەگەڵ یاریزانەکە واژۆ بکات و جگە لە زیاد کردنی مووچەکەشی، یانەکە دەیەوێت مەرجی شکاندنی گرێبەستەکەشی کە 60 ملیۆن یۆرۆیە بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات.

ئۆمتیتی کە تەمەنی 24 ساڵە و لەم وەرزە وەک ئەستێرەیەک خۆی دەرخست، بەڵام بەهۆی داواکارییەکانی سەبارەت بە بەرزکردنەوەی مووچەکەی، یانەی بارسێلۆنای نیگەران کرد و دەنگۆی رۆیشتنی لە یانەکە بۆ یانەی مان یۆنایتد لە میدیا جیهانییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بڵاوبووەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر