میدۆ: سەڵاح ئامادەیە بچێتە مەدرید

 

هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی میسڕ، میدۆ، ڕایگەیاند کە محەمەد سەڵاحی هاونیشتیمانی ئامادەیە بچێتە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی 

محەمەدی ٢٥ ساڵ لەگەڵ لیڤەرپوول تاکو ئێستا ٤٠ گۆڵی لە گشت خولەکان تۆمار کردوە

“ڕیاڵ مەدرید ئەوی دەوێت، وە ئێمە هەموو ئاستی خراپی کەریم بێنزیما و گاریز بەیلمان بینیوە”

میدۆ بە ڕۆژنامەی کینگفوتی گووت

“من دەترسام کە سەڵاح شکست بهێنێت لە لیڤەرپوول بەڵام ئێستا بڕوام وایە کە دەتوانێت بچێتە قۆناغی داهاتووش”

“ڕیاڵ مەدرید دەتوانێت تواناکانی ئەو بەکاربهێنێت بۆ خۆی”

سەڵاح یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی خولی ئینگلیزی و بۆتە ئامانجی هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا