تۆرێس: گریزمان وەک ڕۆناڵدۆ و مێسی وایە

ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید گریزمان دەبێت هاوشانی مێسی و ڕۆناڵدۆ نازناو بەدەستبهێنێت، ئەمەش بە ووتەی فێرناندۆ تۆرێس

گریزمان لەم وەرزەدا ٢٦ گۆڵی تۆمار کردوە لە گشت خولەکان کە هەمان ژمارەی گۆڵەکانی وەرزی ڕابردوە

“ دەبێت وەک مێسی و ڕۆناڵدۆ تەماشا بکرێت، ئەو تەنها نازناوەکانی کەمە”

تۆرێس بە دەزگای میدیای کادێنا سێری گووت

“ هیوادارم بتوانێت ئەو نازناوانە لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەدەست بهێنێت”

چەند بارێک باس لە گواستنەوەی گریزمان بۆ بارسا کراوە بەڵام هەوڵەکانی بارسا تاکو ئێستا بێ سوود بون

تۆرێس نیازی هەیە کۆتای ئەم وەرزە ئەتلەتیکۆ جێبهێڵێت بەڵام هیوا خوازە هەر یەک لە یاریزانان گریزمان و دیەگۆ سیمۆن و گۆڵپارێز ئۆبلاک بمێنەوە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا