پاریس سان جێرمان ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدریدی دەوێت

یاریگا

ڕۆژنامەیەکی مەدریدی باس لە یانەی پاریس سان جێرمان دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە یانە فەرنسییەکە ئەستێرەیەکی سەرەکی یانەی ڕیاڵ مەدرید کردوەتە ئامانج بۆ ئەوەی بۆ رێزەکانی بگوازێتەوە.

ڕۆژنامەی AS بڵاویکردوەتەوە، کە کارگێری یانەی پاریس سان جێرمان (کاسیمێرۆ)ی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی شاهانەی وەک شوێنگرەوەی یاریزان تیاگۆ مۆتای تەمەن 34 ساڵ دەستنیشان کردوە، بە پێی ڕۆژنامەکە پاریس دەیەوێت پێشکەش نەکردنی گرێبەستێکی دیکە لە لایەن ریاڵ مەدرید بۆ کاسیمێرۆ بۆ بەرژەوەندی خۆی بقۆزیتەوە و هەوڵ بدات یاریزانە بەڕازیلییەکە ڕازی بکات، هەروەها ئاماژەکراوە کە ڕازیکردنی کاسیمێرۆ کارێکی قورس دەبێت، بەتایبەتی بەهۆی زۆری بڕی ئەو پارەیەی بۆ شکاندنی گرێبەستەکەی تەرخان کراوە کە 200 ملیۆن یۆرۆیە  لەبەر ئەوەی یانەی پاریس نایەوێت ئەو بڕە پارە زۆرە سەرف بکات.

کاسیمێرۆ، کە تەمەنی 26 ساڵ دەبێت، لەو ساتە یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانی یانەی ریاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی بەڕازیل و لەم وەرزەشدا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر