یانەی زاخۆ ڕاهێنەرێکی تازەی دەستنیشانکرد

یاریگا

بەهۆی ئەنجامە ناجێگیرەکانی یانەکە، کارگێڕی یانەی زاخۆ ڕاهێنەرێکی تازەی لە بری (حەیدەر عوبێد)ی بۆ تیپە بەشداربووەکەی لە خولی عێراقی دیاری کرد.

لەم بارەیەوە، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە یانەی زاخۆ ئەمرۆ بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندوە کە ڕاهێنەر (ساڵح ڕازی) لەگەڵ یانەکە ڕێکەوتوە و بڕیارە وەک ڕاهێنەری تازەی یانەی زاخۆ لە خولی عێراقی دیاری بکرێت، بێ ئەوەی هیچ زانیارییەک سەبارەت بە گرێبەستەکە ئاشکرا بکات، هۆکاری گۆڕینی ڕاهێنەریش بە پێی بەرپرسانی یانەی زاخۆ ئەنجامە خراپەکانی یانەکەیە لە خولی عێراقی کە تێیدا یانەی زاخۆ لە ناوچەکانی دابەزین نزیک بوەتەوە.

ساڵح ڕازی، ڕاهێنەرێکی بەئەزمونە و پێشتر لەگەڵ یانەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک زەورا و قوەی جەویە لە خولی عێراقی نایاب کاری کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر