یانەی ڕیاڵ مەدرید هەواڵێکی دڵخۆشکەری بە هاندەرانی ڕاگەیاند

یاریگا

بەر لە هەفتەیەک لە یاری بایەڕن میونشین لە قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، یانەی ریاڵ مەدرید هەواڵێکی دڵخۆشکەری بە هاندەرانی ڕاگەیاند.

لەم بارەیەوە، یانەکە ڕایگەیاند کە ناچۆ بەرگریکاری ڕیاڵ  دوای دوو هەفتە دابڕان بەهۆی پێکانەوە، جارێکی دیکە لە مەشقە بەکۆمەڵەکانی یانەکە بەشداری کرد و هیچ کێشەیەکی نەبوو، بەمەش یاریزانەکە بۆ یاری هەفتەی داهاتوو بەرانبەر بایەڕن میونشین ئامادە دەبێت، جگە لەوەش یاریزان لۆکا مۆدڕیچ کە بەهۆی سووکە پێکانێک لە یاری مەلەگە دوور خرایەوە،مەشقی تایبەتی  ئەنجامدا و چاوەڕێ دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوو لە مەشقە بەکۆمەڵەکانی یانەکە ئامادە ببێتەوە.

یانەی ریاڵ مەدرید لە رۆژی 25 ی ئەم مانگە لە یاریگای ئالیانزئەرینا دەبێتە میوانی یانەی بایەڕن میونشین لەمیانی یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگدا، هەر لە هەمان قۆناغیشدا یانەی لیڤەرپول میوانداری یانەی رۆمای ئیتالی دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر