ڕاکیتچ بیر لە یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ دەکاتەوە

یاریگا
ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی ئاماژەی کردوە کە ئەستێرەیەکی یانەی بارسێلۆنا لە ترسی لەدەستدانی پێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە بیر لە ڕۆیشتن بۆ یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ دەکاتەوە.

ڕۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە، کە ئیڤان ڕاکیتیچ یاریزانی کڕواتی یانەی بارسێلۆنا مەیلی جێهێشتنی بارسای هەیە و بۆ وەرزی داهاتوو بیر لە رۆیشتن بۆ یانەی مانچێستەر یۆنایتد دەکاتەوە، بە گوێرەی رۆژنامەکە ڕاکیتیچ کە تەمەنی 30 ساڵە هەست دەکات کە ئەگەر بارسا گرێبەست لەگەڵ ناوەڕاستکاری دیکە واژۆ بکات ئەوا پێگەی ئەو دەکەوێتە مەترسی و ڕەنگە خولەکەکانی یاریکردنی کەم ببێتەوە و ڕاهێنەر کەمتر پشتی پێ قایم بکات، بۆیە دەیەوێت لەژێر سەرپەرشتی جۆزێ مۆرینیۆ لە ئۆڵد ترافۆرد یاری بکات، ئەوەش ڕوونە کە لەگەڵ شەیتانە سوورەکان بێت ئەوا مووچەیەکی خەیاڵی پێ دەدرێت.

ئاشکرایە کە ئیڤان ڕاکیتچ بەم دواییە گرێبەستێکی تازەی لەگەڵ بارسا واژۆ کردوەتەوە، بە پێی گرێبەستە تازەکەش، یاریزانە کڕواتییەکە تا ساڵی 2021 لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا یاری دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر