“دڵنیانین کە ئینێستا بارسا بەجێبهێڵێت”

هێشتا چارەنووسی ئەندرێ ئینێستا یەکلا نەبۆتەوە، ئەمەش بە ووتەی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئەرنێستۆ ڤاڵڤێردی

پێشتر ئەو یاریزانە ڕایگەیاندبوو کە لە کۆتای ئەم وەرزە یانەی بەرشەلۆنە بەجێدەهێڵێت بەڵام ڤاڵڤێردی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی ڕەت کردەوە

“ ئێمە هێشتا دڵنیا نین لەوەی کە ئینێستا ماڵئاوای دەکات”

“ڕەنگە هەندێک بیانەوێن بڕۆن بەڵام من نازانم کە چی ڕوودەدات. من کێم کە ئەوە بڵێم؟”

“ئەو تەنها کەسە کە دەبێت بڕیار بدات”

ئینێستا هەشت جار خولی ئیسپانی و پێنج جار کۆپا دێل ڕێ و چوار جار چامپیۆنزلیگی لەگەڵ بارسا بردۆتەوە

سبەی چوار شەمە بارسا ڕووبەڕووی سێلتا ڤیگۆ دەبێتەوە و دواتریش لە ڕۆژی شەمەی داهاتوو ڕوبەڕووی یانەی سێڤیا دەبێتەوە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا