چونی بەرگریکارێکی سێڤییا بۆ بارسێلۆنا رەتکرایەوە

Clément Lenglet

Clément Lenglet

یاریگا
لێنگلێت کلێمێنت، بەرگریکاری فڕەنسی سێڤییا ئیسپانیا بووەتە ئامانجی یانەی بارسێلۆنا و دەنگۆی ئەوەش هەیە کە ئەو یاریزانە وەرزی داهاتوو دەچێتە ئەو یانەیە.

ئەمڕۆ سەرچاوەکان لە ئیسپانیا بڵاوییان کردەوە کە بەرپرسانی بلاوگرانا لەگەڵ یاریزانی فڕەنسی گەیشتۆتە رێکەوتن و ئامادەن بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ وەکو مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی پێشکەشی یانەی ئەندەلوسیەکە بکەن و وەرزی داهاتوو بگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام ڤیچێنزۆ مۆنتێلای راهێنەری ئەو یانەیە هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و رایگەیاند کە کلێمێنت وەرزی داهاتوو لەگەڵ ئەوان بەردەوام دەبێت.

کلێمێنتی 22 ساڵ وەرزی رابردوو لە ریزەکانی نانسی فڕەنسی گواسترایەوە سێڤییا و لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری 48 یاریکردووە و 4 گۆڵیشی تۆمار کردووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر