زێدان: کێشەی بێنزیما کەمی گۆڵ تۆمار کردنە

جارێکی دیکە ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، زینەدین زێدان، پشتگیری خۆی بۆ کەریم بێنزیمەی هێرشبەری یانەکەی دەربڕی سەڕەڕای ناجێگیری ئەو یاریزانە

“کەریم هەرگیز لە هاوکێشەکان دەرناچێت و بێ گومان ئەو حەز دەکات کە گۆڵ تۆمار بکات و هەلی ئەوەشی دەبێت”

زێدان گووتی

“تەنها شت کە لەودا کەمە، تۆمار کردنی گۆڵە. ئەو هەر بەردەوام دەبێت. ئەم ساڵ ساڵێکی سەخت بووە بۆ ئەو لەم بارەیەوە”

بێنزیما لەم وەرزەدا تەنها نۆ گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمار کردوە لە گشت خولەکانی کە یانەکەی تیایدا بەشداری کردوە

زێدان هەروەها دڵخۆشە بە ئاستی ئیسکۆ و بووە هۆی ئەوەی کە یاری ١٠٠هەمینی زێدان لەگەڵ مەدرید  بە بردنەوە کۆتای بێت

“ئەو یاریزانێکی گرنگ بوو لە یاریەکەی مەلەگە وە ئەمڕۆ ئەو یاریزانێکی گرنگی ڕیاڵ مەدریدە”

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا