ڕۆما گۆڵپارێزەکەی نافرۆشێت

سەرۆکی یانەی ڕۆمای ئیتاڵی ڕایگەیاند کە ئەوان گۆڵپارێزی یانەکە، ئەلیسۆن،  بە هیچ جۆرێک نافرۆشن لە کۆتای ئەم وەرزە

ئەو گۆڵپارێزە ٢٥ ساڵە یەکێکە لە ئەستێرەکانی یانەی ڕۆما و هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوول هەوڵی زۆریان بۆ داوە

“ئێمە هیچ مەبەستێکمان نیە کە ئەو بفرۆشین. هیچ چانسێک بۆ ئەوە نیە” 

ئەو سەرۆکە بە سکای سپۆرت ئیتاڵیای گووت

“ کاتێک ئێمە گرێبەستمان لەگەڵ ئەو واژوو کرد، من دەمزانی کەو ئەو گۆڵپارێزێکی زۆر گەورەیە، وە ئێستاش هەر وا بیر دەکەمەوە، بۆیە نایفرۆشین”

ڕۆما لە دواین یاریدا لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا توانی بەرشەلۆنە بخاتە دەرەوە و خۆی بگەیەنەتە یاری پێش کۆتای ئەو خولە

ڕۆما لە یاری پێش کۆتای خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ڕووبەڕووی یانەی  لیڤەرپوول دەبێتەوە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا