محەمەد سەلاح گرنگترین ئاماجی ئەم وەرزەی ڕاگەیاند

یاریگا

لە تازەترین لێدوانی رۆژنامەوانیدا، محەمەد سەلاح، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی ئامانجی سەرەکی خۆی لەم وەرزەدا ئاشکرا کرد.

لەم بارەیەوە سەلاح کە خاوەنی 40 گۆڵە بۆ لیڤەرپول لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا و پێشەنگی گۆڵکارانی پرێمەرلیگیشی بە تۆمار کردنی 30 گۆڵ داگیر کردوە گوتی ” بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ یانەکە ئامانجی سەرەکی من دەبێت و لەهەموو نازناوە کەسییەکان بەلامەوە گرنگترە، بردنەوەی جامی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا شتێکی زۆر گەورەیە و شانازییەکی گەورەیە بۆ هەموو یاریزانێک بۆیە ئەو لەهەر هەموو نازناوی دیکە گرنگترە، نازناوە کەسییەکان بەرانبەر ئەوە هیچ بەهایەکیان نابێت”.

ئاشکرایە کە سەلاح لەگەڵ یانەی لیڤەرپول دوای گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، هەلێکی زێڕینی لەبەردەم دایە بۆ ئەوەی بتوانێت لەگەڵ هاورێیانی بەربەستی رۆما ببڕن و بۆ یاری کۆتایی جامەکە سەرکەوتن زامن بکەن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر