دانی ئالڤێس مێژووێکی نایابی تۆمار کرد

یاریگا

دوای ئەوەی توانی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لیگی ەکی فەرنسی بەدەسته بهێنێت، دانی ئالڤیس بەرگریکاری بەڕازیلی توانی ڕیکۆردێکی نایاب و جیهانی تۆمار بکات.

ڕۆژنامەی (سپۆرت) ئەمڕۆ بڵاویکردوەتەوە کە دانی ئالڤیس دوای بەدەستهێنانی نازناوی لیگی یەکی فەرەنسی بوو بە یەکەمین یاریزان لە جیهانی تۆپی پێ، کە بتوانێت 37 نازناوی فەرمی بەدەست بهێنێت، بەمەش یاریزانەکە توانی پێش کینی داگڵیش و ڕیان گیگز بکەوێتەوە، بەگوێرەی سپۆرت ئالڤیس 23 نازناوی لەگەڵ بارسێلۆنا لە ماوەی 8 ساڵ بەدەست هێناوە، هەروەها یەک نازناو لەگەڵ باهیای بەڕازیلی و 5 نازناو لەگەڵ سڤیلیا و 2 نازناو لەگەڵ یۆڤی و 3 نازناویش لەگەڵ پاریس و 3 نازناویش لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل، هەروەها چانسی ئەوەی ماوە لەگەڵ پاریس سان جێرمان هەر ئەمساڵ جامی فەرنساش بەرز بکاتەوە.

ئالڤیس دوێنێ شەو لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان بەشداربوو، کاتێک بردنەوەیەکی گەورەیان بە ئەنجامی 7-1 بەرانبەر مۆناکۆ تۆمار کرد و توانی نازناوی خولی فەرەنسی لەگەڵ یانەکە دەستەبەربکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر