ئینێستا بڕیاری دا ڕوو لە خولی چینی بکات


یاریگا

وادیارە ئەندریاس ئینێستا، ناوەڕاستکاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بڕیاری جێهێشتنی یانەکەی داوە و هەروەها وێستگەی داهاتووی خۆشی دیاری کردوە.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە، کە ئینێستا وەک خافێر ماسکیرانۆ بڕیاری داوە و دوای مۆندیالی ڕووسیا ڕوو لە خولی چینی دەکات، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە یاریزانەکە لە نێوان هەردوو یانەی (تیانجین کوانجین) یان (شۆنکچینگ لیفان) بژاردن دەکات، دواتر بۆ بۆ یانەیەکیان یاری دەکات، لە هەمان کاتدا یانەی بارسێلۆنا دوای هاتنی کۆتینیۆ خۆی بۆ رۆیشتنی چاوەڕوانکراوی ئینێستا ئامادەکردوە، جگە لەوەش بڕیارە (ئارسەر میلۆ)ش لە هاوینی داهاتوو وەک ناوەڕاستکارێکی تازە لە یانەکە جێگیر بکات.

لە کۆتاییدا بە گوێرەی ڕۆژنامەی ماڕکا و زۆربەی ڕۆژنامەکانی دیکەی ئیسپانیا، ئاماژە بەوە کراوە، کە ئینێستا بڕیاری ڕۆیشتنی خۆی لە بارسا یەکلایی کردوەتەوە، بەڵام چاوەڕێ دەکات تا یانەکەی هەردوو پاڵەونێتی لیگا و جامی شا بەدەست بهێنێت، ئەو کات بە فەرمی بڕیارەکەی ئاشکرا دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر