تازەترین زانیاری لەسەر پێکانەکەی ئارتۆرۆ ڤیدال بڵاوکرایەوە

یاریگا

دوای ئەوەی (ئارتۆرۆ ڤیدال) ناوەڕاستکاری یانەی بایەڕن لە مەشقەکانی یانەکەی جارێکی دیکە تووشی پێکان هاتەوە، زانیاری تازە لەسەر بارودۆخی پێکانی یاریزانە چیلییەکە بڵاوکرایەوە.

لەم بارەیەوە، ڕۆژنامەی (بیلد)ی ئەڵمانی بڵاویکردوەتەوە، کە ڤیدال کێشەی لە چۆکی هەبووە، بۆیە لە مەشقەکانی ئەم جارە دوای پشکنینە سەرەتاییەکان دەرکەوتوە کە چۆکی ڕاستی سووڕاوە، هەروەها بڕیارە ئەمڕۆ کۆمەلێک پشکنینی وردی بۆ بکرێت، تا بارودۆخی یاریزانەکە بە تەواوی ڕوونبکرێتەوە و چارەنووسی بۆ هەردوو یاری بەرانبەر لیڤەرکوزن لە بۆندزلیگا و ڕیاڵ مەدرید لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ دیاری بکرێت، بەڵام بە پێی پێشبینییەکان و جۆری پێکانەکەی ئەگەری یاری کردنی ڤیدال لە یاری ڕیاڵ زامن نیە.

لە لایەکی دیکەوە، دوێنێ (کومان) هێرشبەری یانەی بایەڕن میونشین جارێکی گەڕایەوە مەشقەکان و بە تەنیا مەشقی ئەنجامدا و چاوەڕێ دەکرێت بەم زووانە لەگەڵ گرووپیش بەشداری لە ڕاهێنانەکان بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر