ڕۆژنامەیەک نهێنی گەڕانەوە بەهێزەکەی ئۆمتیتی لە یاری ڤالەنسیا ئاشکرا کرد

یاریگا

ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی هۆکاری ئاستە بەرزەکەی ئۆمتیتی لە یاری بارسێلۆنا بەرانبەر ڤالەنسیا ڕووندەکاتەوە.

ڕۆژنامەی (AS) بڵاویکردوەتەوە کە ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی دوای ئەو ئاستە خراپەی ساموێل ئۆمتیتی لە یارییەکانی ئەم دواییەی بارسا پێشکەشی کردوە، بەر لە یارییەکە بیری لەوە کردوەتەوە کە لە بری ئۆمتیتی چانس بە (تۆماس ڤێرمایلین)ی بەرگریکاری بەلجیکی یانەکە بدات و لە پێکهاتەی سەرەکی یاری پێ بکات، جگە لەوەش لە دوای شکستەکەی یاری رۆما لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان هەر یەکە لە جیڕارد پیکێ و سێرجیۆ بۆسکێتس سەبارەت بە ئاستی ئۆمتیتی لە یارییەکانی ئەم دواییەی بارسا و یاری رۆما بەتایبەتی گلەیی زۆریان لە یاریزانە فەرنسییەکە کردوە، ئەویش هەوڵی داوە بارودۆخەکە بۆ هاوڕێیانی شی بکاتەوە، بۆیە هەموو ئەم هۆکارانە وایان کرد ئۆمتیتی لە یاری ڤالەنسیا هەموو تواناکانی دەربخات و ئاستێکی نایاب پێشکەش بکات.

ئاشکرایە کە یاری بارسێلۆنا و ڤالەنسیا بە ئەنجامی 2-1 بۆ بەرژەوەندی بارسا کۆتایی پێهات، لەو یارییەش سامویل ئۆمتیتی توانی گۆڵێک بۆ بەرژەوەندی بلووگرانا تۆمار بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر