ناوبژیوانی یاری ڕیاڵ و یۆڤێنتۆس هەڕەشەی لێکرا

یاریگا
بەهۆی هەژمار کردنی پەناڵتییەک بۆ ڕیاڵ مەدرید لە دوا ساتەکانی کاتی زیادکراوی یاری یانەی شاهانە و یۆڤێنتۆس لە قۆناغی هەشتی چامپیۆنزلیگ، مایکل ئۆلیڤەری ناوبژیوانی یارییەکە و هاوسەرەکەی ڕووبەڕووی چەندین هەڕەشە بووەتەوە.

دەستەی ئێزگەی bbc ڕایگەیاندوە کە (لووسی) هاوسەری (مایکل ئۆلیڤەر)ی ناوبژیوانی یاری ڕیاڵ و یۆڤی دوای تەواو بوونی یارییەکە ژمارەی تەلەفۆنەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لایەن چەند کەسێکی نەناسراو بڵاودەکرێتەوە و بەهۆی ئەمەش چەندین نامەی هەڕەشە ئامێزی پێ دەگات، هەروەها لە ناوەڕۆکی نامەکان هەڕەشە لە خۆی و هاوسەرەکەی کراوە، بەهۆی ئەو پەناڵتییەی لەو یارییە هەژماری کردوە، هەروەها لە هەواڵەکەدا هاتوە کە پۆلیسی ئینگلیزی پارێزگاری ماڵی ئۆلیڤەر دەکات و لێکۆڵینەوە لەسەر چاودێری کردنی ماڵەکەی لە لایەن چەند کەسێکی نەناسراو دەکات.

مایکل ئۆلیڤەر، ناوبژیوانی لاوی ئینگلیزی لە یاری نێوان ڕیاڵ مەدرید و یۆڤێنتۆس بەهۆی هەژمار کردنی پەناڵتییەک بۆ ڕیاڵ مەدرید لە دواساتەکانی یارییەکە هەرایەکی گەورەی نایەوە و دوای گۆڵکردنی ئەو پەناڵتییەش لە لایەن ڕۆنالدۆ، یانەی یۆڤێنتۆس مالئاوایی لە چامپیۆنزلیگ کرد.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر