باتشوای ڕەنگە ماڵئاوای لە جامی جیهانی بکات

میچی باتشوای، ئەستێرەی دۆرتمۆندی ئەڵمانی، لە یاریەکەی بەرامبەر بە شالگە دووچاری پێکان هات

دۆرتمۆند بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە شاڵگە لە یاری ٣٠ خولی ئەڵمانی دووچاری شکست بوو

باتشوای لەم یاریەدا دووچاری پێکان هات و قاچی چەپی شکا و ئەگەری زۆرە لەگەڵ هەڵبژاردەکەی، بەلجیکا، بەشداری جامی جیهانی ڕووسیا نەکات

دوای یاریەکە ڕاهێنەری یانەی دۆرتمۆند هیوای خواست کە پێکانەکەی زۆر سەخت نەبێت و ڕایگەیاند دوای پشکنین ئەنجامەکان بڵاودەکەنەوە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا